ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌مه‌ریكا حه‌وته‌مین سـاڵیادی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌كانی 11 ی سـێپـته‌میبه‌ری سـاڵی 2001 ی كرده‌وه بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی له نیویۆرك و پـنتاگۆن له واشـنتن DC كه نزیكه‌ی 3 هه‌زار ژن و پـیاو و منداڵانی تێدا كوژران.
له‌و ڕۆژه‌دا سه‌رۆك بوش شه‌ڕی دژ تێرۆری ڕاگه‌یاند. سه‌رۆك بوش گوتی ئێمه به‌ره‌نگاری تێرۆر ده‌بینه‌وه له ڕێی به‌ره‌وپـێشـبردنی ئازادی و سه‌روه‌ری وه‌ك جێـگرێـك بۆ ئایدیۆلۆژیای ڕق و كینه و سه‌ركوتكردن.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه مه‌راسیمی تایبه‌ت له شـاری نیویۆرك به‌ڕێوه‌چوو كه تێرۆریسـتان دوو فڕۆكه‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگری ئه‌مه‌ریكایی‌یان ڕفاند و خۆیان به باڵه‌خانه‌ی سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی كێشـا و له ئاكامدا هه‌ردوو باڵه‌خانه‌كه وێرانبوو.
ئایا 11 ی سـێـپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 چ بیره‌وه‌ریـیه‌كی لای خه‌ڵـكی به‌جێهێشـتووه؟
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان شـایان پاشـا گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پـرۆفیسـۆر له زانكۆی نیویۆرك سـازكرد كه بۆ ماوه‌ی 18 سـاڵه دانیشـتووی شـاری نیویۆركه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:53 خوله‌كه.