Accessibility links

سـیاسه‌تمه‌دارێـكی لوبنانی سه‌ر به‌ سوریا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی به‌یرووت ده‌كوژرێت


كاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ڕایانگه‌یاند له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له‌ نزیـك به‌یرووته‌وه‌ سـیاسه‌تمه‌دارێـكی لایه‌نگری سـوریا كوژراوه‌. چه‌ند ڕۆژێـك به‌ر له‌وه‌ی لایه‌نه‌ ڕكه‌به‌ره‌كان وتووێـژه‌كانی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی ده‌سـتپـێـبكه‌نه‌وه‌.

ده‌سـه‌ڵاتداران ده‌ڵێن بۆمبه‌كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ته‌قیـیه‌وه‌ له‌ كاتێـكدا ڕێبه‌ری درووز شـێـخ سـاڵح ئه‌لعریضی له‌ ماشـێـنه‌كه‌یدا بوو له‌ دێی به‌یصور.

عریضی یه‌كه‌مین كه‌سـایه‌تی ناوداره‌ كه‌ له‌ نزیكه‌ی ماوه‌ی سـاڵێـكدا له‌ لوبنان تیرۆربكرێت.

تیرۆركردنی به‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌ك هاتووه‌ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی پارتیـیه‌كانی سه‌ر به‌ خۆرئاوا و به‌ سـوریا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیـیه‌كانیان.

مانگی ڕابردووش لوبنان و سـوریا نه‌خشه‌یه‌كیان بۆ ده‌سـتپـێـكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌ دیپـلۆماسـیـیه‌كانیان ڕاگه‌یاند بۆ یه‌كه‌مین جار له‌وه‌ته‌ی 60 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی‌یان ڕاگه‌یاندووه‌.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تیرۆركردنه‌كه‌ی مه‌حكوم كرد و پـشـتیوانی به‌رده‌وامی بۆ حكومه‌تی لوبنان ڕاگه‌یاند.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG