Accessibility links

ئه‌مریكا و عێراق كۆكن له‌سه‌ر ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌ سه‌ركه‌وتوویی


سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا جۆرج بوش ده‌ڵێت واشـنتن و به‌غدا په‌سه‌ندیان كردووه‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكا ده‌بێت له‌سه‌ر بناغه‌ی سه‌ركه‌وتندا له‌ عێراقدا پـكێشـرێنه‌وه‌.

به‌ڕێز بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ دوای وتووێـژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی دووا و ده‌شڵێت ئه‌وان باسی هه‌وڵه‌كانی عێراقیان كردووه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت قانونی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی پارێزگا و ئاسـتی وتووێـژی ئه‌مریكا و عێراق له‌سه‌ر ڕێـكه‌وتنی درێژخایه‌نی ئاسایش په‌سه‌ند بكه‌ن.

به‌ڕێز تاڵه‌بانی سـتایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش و له‌شـكری ئه‌مریكای كرد بۆ هه‌وڵـیان له‌ سه‌قامگیركردنی عێراق و ده‌شڵێت چاوه‌ڕوانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ زوویی ده‌كات په‌سه‌ندی به‌رنووسی هه‌ڵـبژاردنه‌كان بكات.

به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتیشی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و له‌ نێویاندا ئێران و سـوریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر دۆخی ئاسایی خۆی.

سه‌باره‌ت به‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سكات سـتێرنز له‌ واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه‌ و هاوكارانمان كاوه‌ كرمانج و سه‌ڵاحی پـیرۆتی به‌ كوردی ئاماده‌یان كردوه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2:28 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG