وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت به نیازه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوتایانی ئه‌رمینی و ئازه‌ربه‌یجانی بۆ وتووێـژكردنی ناكۆكی له مێژه‌ی نێوان هه‌رسێ وڵات سـازبدات.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی باباجانی وه‌زیری ده‌ره‌وی توركیا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه بڕیاره له ده‌مێـكی ئه‌م مانگه‌دا له نیویۆرك بـبه‌سـترێت، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌وێ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئاماژه پـێدراو سـازده‌دات.
پـێشـبینی ده‌كرێت له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ڕۆژی چوراشه‌ممه‌ی سه‌رۆكی توركیا عه‌بدوڵڵا گول بۆ باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربه‌یجان مه‌سه‌له‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وزیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تاوتوێ بكات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌رۆكی توركیا وتووێژێـكی مێژوویی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌رمینیا له یه‌ریڤان سـازدا كه به پـێشـڕه‌ویـیه‌كی مه‌زن له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات له قه‌ڵه‌م ده‌درێت كه هه‌ردوو وڵاتیش په‌یوه‌ندی دیپـلۆماسی له نێویاندا نیـیه.