Accessibility links

باراك ئۆباما و جۆن مه‌ككه‌ین جارێـكی دیكه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ یه‌كتری ده‌گرن


باراك ئۆبامای به‌ربژاری دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ڕكه‌به‌ری جۆن مه‌ككه‌ینی كۆماری دووباره‌ ڕه‌خنه‌یان له‌ سـیاسه‌ته‌كانی یه‌كترگرته‌وه‌ تا پـشـتیوانی ده‌نگده‌ران له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی یازده‌دا به‌ده‌ستبهێنن.

هه‌ردوو كاندیه‌كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ هه‌ڵمه‌تی پـێشـبڕكێـیان له‌ ویلایه‌تی ئۆهایۆ سـازكرد.

له‌ میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا كه‌ جه‌ختی كرده‌ سه‌ر نه‌خشه‌كانی په‌روه‌رده‌ سـیناتۆر باراك ئۆباما جۆن مه‌ككه‌ین تاوانباركرد به‌ شـكستی هێنان له‌ پـێشـنیار و پـشتیوانكردنی ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌كانی چاكـكردنی بواری په‌روه‌رده‌ له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ میانه‌ی 26 سـاڵ خزمه‌تكردنی وه‌ك قانوندانه‌ری ئه‌ریزۆنا له‌ كۆنگرسـدا.

له‌ بۆنه‌یه‌كی تردا مه‌ككه‌ین به‌ڵێنی دا ڤیتۆی پـرۆگرامه‌كانی خه‌رجی بدات كه‌ به‌هایه‌كی زۆری بۆ باجده‌ران تێـده‌چێت. ئۆبامای تاوانباركرد به‌وه‌ی ملیارێـك دۆلاری بۆ پـرۆگرامه‌كانی خه‌رجی له‌ ویلایه‌ته‌كه‌ی خۆی ئیلینۆی پـێشـنیاركردووه‌.

مه‌ككه‌ین هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ جێـگری بۆ سه‌رۆكایه‌تی سـارا په‌یڵن فه‌رمانداری ئالاسـكا سه‌ردانی په‌نسلڤانیایان كرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG