كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی فیدراڵی ده‌ڵێن زۆربه‌ی منداڵانی ئه‌مریكا به‌پـێی پـێویسـت ده‌كوترێن.
به‌پـێی نێوه‌ندی كۆنتڕۆڵـكردنی نه‌خۆشی له ئه‌مریكا ڕێژه‌ی كوتانی منداڵان له ئاسـتێـكی باڵادایه كه به لایه‌نی كه‌م له سه‌دا 90 ی هه‌موو ده‌رزیـیه‌كان له منداڵان ده‌درێن.
نێوه‌ندی كۆنتڕۆڵـكردنی نه‌خۆشی ده‌شـڵێت به‌پـێی لـێـكۆڵینه‌وه‌ی سـاڵی 2007 له سه‌دا 77.4 منداڵان ته‌واوی ده‌رزیـیه‌كانیان لێـدراوه به‌بێ هیچ جاوازیـیه‌ك له نێوان نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری نێوه‌ندی كۆنتڕۆڵـكردنی نه‌خۆشی له ئه‌مریكا دكتۆر جوڵ‌ی له میانه‌ی كۆنفرانسێـكدا گوتی ئه‌و ده‌رزیانه‌ی كوتانی منداڵان ژیانیان ده‌پارێزێت و زوو دووچاری نه‌خۆشی نابن و به مروری زه‌مه‌ن كوتانی منداڵان ژیانی 14 ملیۆن منداڵی له نه‌خۆشـیـيه كوشـنده‌كان پاراسـتووه.
ئه‌و نه‌خۆشـیـیه نوێـیه‌ی ئاوڵه كه بڵاوبۆته‌وه، به به‌رده‌وامی پـێویسـته منداڵان له دژی بكوترێن.
دكتۆر جوڵ‌ی ده‌ڵێت زۆربه‌ی منداڵانی كه دووچاری ئه‌و نه‌خۆشـیـیه بوون ئه‌وه ده‌رزیـیه‌یان لێ‌نه‌درابوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوانیان نه‌یانویسـتووه ئه‌و ده‌رزیـیه‌یان لێبدرێت، وه یاخود منداڵاكان زۆر منداڵبوون كه هێشـتا نه‌گه‌یشـتبوونه ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ئه‌و ده‌رزیـه‌یان لێـبدرێت.