Accessibility links

زریانی ئایك خاوده‌بێته‌وه‌


زریانی ده‌ریایی ئایك لاوازتر بووه‌ له‌گه‌ڵ كه‌ به‌ ناو كوبادا ده‌ربازده‌بێت، به‌ڵام هێشـتا به‌ بای مه‌ترسیدار و بارانی قورس به‌سه‌ر دورگه‌ی كاریبـیه‌ندا ده‌دات.

كوبا ده‌ڵێت زیاتر له‌ 800 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و زریانه‌ گواسـتوویانه‌ته‌وه‌.

له‌ هایتی به‌هۆی زریانی ئایك سـێڵاو هه‌سـتابوون كه‌ گیانیان له‌ 60 كه‌س له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات سه‌ندووه‌، وه‌ به‌ ته‌خمین له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو 500 كه‌س نه‌ماون.

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت زریانی ئایك 15 تا 30 سانتیمه‌تر باران به‌سه‌ر كوبادا بـبارێنێت له‌ هه‌ندێ ناوچان له‌وانه‌یه‌ 50 سـانتیمه‌تر باران بـبارێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG