له یه‌كه‌م گوتاریدا له‌وه‌تای پـۆسـتی سه‌رۆكی كۆمسـیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی وه‌رگرتووه ناڤی پـیڵه‌ی داوای له وڵاتان كردووه كاری زیاتر بكه‌ن بۆ نه‌هێشـتنی جیوازكاری و نایه‌كسـانی كه وه‌ك ده‌ڵێت ڕه‌گ‌وڕیشـه‌ن بۆ خراپـترین جۆری پـێشـێـلكاری له مافه‌كانی مرۆڤدا. خانم پـیڵه‌ی ئه‌مه‌ی له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی نۆهه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ كرد.
لیسـا شـله‌ین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـوێنی كۆنگره‌كه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان خه‌ڵه‌فی زێباری و موعته‌به‌ر شـیروانی به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:30 خوله‌كه.