ڕوسـیا قایلبووه كه‌وا هێزه‌كانی خۆی له نێوان هه‌رێمی جوداخوازی ئۆسـیتیای باشور و ئه‌بخازیا و گورجسـتان بكێشـێته‌وه.
سه‌رۆكی ڕوسی دمیتری مێدڤێدێڤ ڕۆژی دووشه‌ممه له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی نیكۆلا سـاركۆزی له مۆسـكۆ ئه‌مه‌ی ڕایگه‌یاند. به‌ڕێز مێدڤێدێڤ گوتی له ده‌مێـكی نزیكدا ئه‌و هێزانه ده‌كێشـرێنه‌وه هه‌ر كه هێزه‌كانی ئاشـتی‌پارێزی نێونه‌ته‌وه‌ی هاتنه شـوێنه‌كانیان.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر گوتیان هه‌موو هێزه‌كانی ڕوسیا له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ده‌كێشرێنه‌وه، وه تا 1 ی مانگی ده‌ش 200 چاودێری ئه‌وروپی ده‌چنه شـوێنیان. هه‌روه‌ها به‌ڕێز سـاركۆزی گوتی تا هه‌فته‌ی داهاتووش خاڵه‌كانی پـشـكنینی ڕوسیا له ده‌وروبه‌ری شـاری پۆتی سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش لاده‌برێن.