وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیـیه‌كی سـیاسی و دیپـلۆماسی واڵای له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا هه‌یه.
ڕایس تێبینی‌یه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له مه‌غریبه‌وه ڕاگه‌یاند دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبێـكی نوێ له لایه‌ن ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریكی بۆب ودۆرد كه كار له ڕۆژنامه‌ی واشـنتن پـۆست ده‌كات كه تیایدا ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا سـیخوڕێتی به‌سه‌ر نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ڕێبه‌رانی تری عێراقدا كردووه.
هه‌رچه‌ندێـكه ڕایس ڕاسـته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌م قسه‌یه‌ی نه‌دایه‌وه، به‌ڵام گوتی هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكا و عێراق وه‌ك دوو دۆسـت زانیاری له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌نه‌وه.
حكومه‌تی عێراق ڕۆژی هه‌ینیش ڕایگه‌یاند داوای ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌ی سـیخوڕێـتیـیه.