كاندیده‌كانی هه‌ردوو پارته گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر پـێویسـتی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له واشـنتندا. پاوڵا ۆڵفسن له ده‌نگی ئه‌مریكاوه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و تیایدا ده‌ڵێت هه‌ریه‌ك له باراك ئۆبامای دیموكرات و جۆن مه‌ككه‌ینی كۆماری له‌و چاوپـێـكه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا كراوه داوای چاكسـازیـیان ده‌كه‌ن.
هاوكارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌یان به كودری ئاماده‌كردووه.
سـیناتۆر ئۆباما ده‌ڵێت له چه‌ند هه‌فته‌ی پاشـماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی پـێشـبڕكێ ئه‌و ده‌بێت ده‌نگده‌ران قانع بكات كه ئه‌و تاكه پاڵـێوراوه به ڕاسـتی ده‌توانێت گۆڕانكاری بۆ پایته‌ختی وڵات بهێنێت.
ئۆباما: " خه‌ڵـكی ئه‌مریكا ده‌زانن كه‌وا ئێمه له قۆناغێـكی خراپداین. ئه‌وان تێده‌گه‌ن وڵات له ڕێڕه‌وی خۆی لایداوه. ئه‌وان ده‌زانن ئابوریـیه‌كه‌یان خراپه. بۆیه ده‌بێت هه‌ست بكه‌ن به جیاوازی گه‌وره‌ی نێوان هه‌ردوو پارته‌كه‌دا."
ئۆباما كه بۆ به‌رنامه‌ی This Week ی كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مریكایی ABC قسـه‌ی ده‌كرد، گوتیشی ئه‌مریكایـی‌یه‌كان به‌دبین بوونه و هۆكاری باشـیان به‌ده‌سـته‌وه‌یه.
ئۆباما: " ئینجا ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه جیاوازیـیه‌كی ڕاسـت و دوروست هه‌یه، ئه‌ویش جۆن مه‌ككه‌ین مرۆڤێـكی باشه و ناوبانگی هه‌یه، وه‌لێ ڕێبازی ئابوری جۆرج بوش په‌یڕه‌و كردووه."
هه‌فته‌ی ڕابردوو له كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كۆماریـیه‌كان سـیناتۆر مه‌ككه‌ین ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرد كه ئه‌و ڕێـگای خۆی دیاركردووه به درێژایی كار و ژیانی سـیاسی. له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی Face the Nation ی كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CBS گوتی ئه‌و حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو پـێـكده‌هێنێت، واته دیموكراته‌كان و سه‌ربه‌خۆكان بۆ به‌رزترین ئاسـت ده‌سـتنیشـان ده‌كات.
مه‌ككه‌ین: " ئه‌وان ده‌بن به باشـترین خه‌ڵـك له ئه‌مریكا، ژیرترین خه‌ڵـك له ئه‌مریكا، ئینجا ڕووبه‌ڕووی زۆر كێشه ده‌بینه‌وه، وه‌كو سه‌ربه‌خۆیی وزه، ئێتر حزبایه‌تی ئه‌وه له كوێدایه؟"
مه‌ككه‌ین هه‌روه‌ها په‌سـنی جێـگره‌كه‌ی فه‌رمانداری ئالاسـكا سـارا په‌یڵنی دا، گوتی ئه‌و سه‌رجه‌لی ئاشـكرا و ڕیفۆرم و گۆڕانكاری هه‌یه.
مه‌ككه‌ین: " ئه‌و ئه‌و شـتانه‌ی كردووه كه زۆرتر ئه‌مریكایـی‌یه‌كان ده‌یانوێت. ئینجا له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێزمدا بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌گرێـك، ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێت گۆڕینه له واشـنتن. ئینجا كێ له گۆڕه‌پانی سـیاسیدا هه‌یه كه بتوانێت ئه‌و كاره زیاتر له سـارا په‌یڵن بكات كه ته‌واوی ژیانی خۆی له‌وه‌دا به‌سه‌ربردووه؟"
له چه‌ند هه‌فته‌كانی داهاتوو سێ مشـتومڕی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێت نێوان سـیناتۆران مه‌ككه‌ین و ئۆباما، وه مشـتومڕێـكیش نێوان فه‌رماندار سـارا په‌یڵن و پاڵێوراوی جێـگری سه‌رۆكایه‌تی دیموكراته‌كان سـیناتۆر جۆ بایدن ده‌بێت.
یه‌كشه‌ممه بایدن گوتی ئه‌و سـارا په‌یڵن به نه‌یارێـكی لێهاتوو ده‌بینێت. ئه‌و به پـرۆگرامی Meet the Press ی NBC گوت پـێی خۆشه گوێی له هه‌ڵوێسـتی په‌یڵن بێت سه‌باره‌ت به تاكی مه‌سه‌له‌كان.