دوای ئه‌وه‌ی خانم كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له میانه‌ی سه‌ردانێـكی مێژوویی بۆ ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا له‌گه‌ڵ معه‌مه‌ر قه‌ذافی سه‌رۆكی وڵات كۆبۆوه، خانم ڕایس ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و لیبیا به سه‌ره‌تایه‌كی چاك ده‌سـتیـپـێـكرد.
سه‌ردانه‌كه‌ی ڕایس بۆ لیبیا یه‌كه‌م سه‌ردانی دیپـلۆماتی باڵای ئه‌مریكایی‌یه له ماوه‌ی 55 سـاڵ بۆ لیبیا.
ڕۆژی هه‌ینی دوای وتووێـژكردنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیبی خانم ڕایس به په‌یامنێرانی گوت هه‌ردوولامان وتووێـژمان له‌سه‌ر هاوكاری بازرگانی و كه‌لتوری و فێركاری كرد. ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه لیبیا وڵاتێـكی سه‌ره‌كی نه‌وتیـیه.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان شه‌لگه‌م له هه‌مان كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی هه‌ینیدا گوتی هه‌ردوو لایه‌نی لیبی و ئه‌مریكایی وت‌ووێژیان له باره‌ی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و بارودۆخی عێراق و هه‌روه‌ها كێشه‌ی هه‌رێمی نائارامی دارفوریان كردووه.