به‌پـێی هه‌واڵێـكی ئاژانسی پاراسـتنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردسـتان كه ڕۆژی شه‌ممه 6 ی ئه‌یلول ڕاگه‌یه‌ندرا، هه‌وڵێـكی تیرۆریسـتی له هه‌ولێر پـوچه‌ڵكرایه‌وه كه ئافره‌تێـكی خۆكوژ به نیازبووه له نێو شـاری هه‌وڵێردا خۆی بته‌قێنێته‌وه.
ڕاگه‌یه‌ندراوێـكی ئاژانسی پاراسـتنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌ڵێت تیرۆریستانى سه‌ر به ناو ده‌وڵه‌تى ئیسلامیى عێراق بۆ شێواندنى بارى ئاسایشى هه‌رێم و هه‌ولێرى پایته‌خت، به پـێى پلانێك به نیازبوون تیرۆریسـتێكى خۆكوژ بۆ هه‌ولێرى پایته‌خت بنێرن و ئامانجیان ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌یه‌كى خۆكوژى بووه له ناو شارى هه‌ولێر .
دارێژه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌م پلانه تیرۆریسـتێك بووه به ناوى حه‌یده‌ر كه به " ئه‌بوو ئایه " ناسـراوه و خه‌ڵـكى ناوچه‌ى عامریه‌ى به‌غدایه و سه‌ر به تیرۆریستانى ده‌وڵه‌تى به ناو ئیسـلامی عێراق بووه. ئه‌و تیرۆریسـته‌ى كه ئاماده‌كرابوو كرده‌وه خۆكوژیـیه‌كه ئه‌نجام‌بدات، ئافره‌تێكى 17 سـاڵانه و ناوى دوعا حه‌مید ئیبراهیمه كه خه‌ڵكى ناوچه‌ى دۆڕه‌ى به‌غدایه. بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه تیرۆریستیـیه‌كه‌ش، پشـتێنه‌یه‌كى بۆمبرێژكراو كه برى 6 كیلۆگرام مادده‌ى C4 تێدابووه ئاماده‌كرابوو. به پێى به‌رنامه‌یه‌كى هه‌والًَگرى پته‌و و له ئۆپه‌راسـیۆنێكى سه‌ركه‌وتوودا كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانى دژه تیرۆرى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر توانیـیان ئه‌و تیرۆریسته‌ى كه به نیازى خۆته‌قاندنه‌وه بووه، ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و پشتێنه بۆمبرێژكراوه‌دا بگرن كه بۆ كرده‌وه خۆكوژیـیه‌كه ئاماده‌كرابوو.
له كۆتایی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئاژانسی پاراسـتنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌ڵێت تیرۆریست حه‌یده‌ر كه به ئه‌بو ئایه ناسـراوه و پلاندانه‌رى سه‌ره‌كى بووه له چالاكیـیه‌كانى سه‌ربازیدا كوژرا.