Accessibility links

سه‌رۆكی توركیا به‌ گه‌شـتێـكی مێژوویی ده‌گاته‌ ئه‌رمینیا


به‌ مه‌به‌سـتی ئامادبوونی له‌ یاریـیه‌كی تۆپـی پـێدا سه‌رۆكی توركیا عه‌بدوڵڵا گول گه‌یشـتۆته‌ ئه‌رمینیا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پـێشـڕه‌ویـیه‌كی گرنگه‌ بۆ هه‌ردوو وڵات كه‌ په‌یوه‌ندی دیپـڵۆماتی له‌ نێویاندا نیـیه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی به‌ڕێز گول بۆ ئه‌رمینیا سه‌ردانێـكی فه‌رمی نیـیه‌، به‌ڵام ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین سه‌ردانی ڕابه‌رێـكی توركیا بۆ ئه‌و وڵاته‌ و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هاوتای ئه‌رمینیدا كۆبـبێته‌وه‌.

بڕیاره‌ هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ڕێز گول ئاماده‌ی یاری تۆپـی پـێی نێوان هه‌ردوو تیپی هه‌ڵـبژارده‌ی توركیا و ئه‌رمینیا بێت له‌ یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG