هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌و كێشـانه‌ی له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی كوردسـتاندا سه‌ری‌هه‌ڵـدا له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌كه‌ی به ناو " مژده‌گه‌لی خێر" له پارێزگای دیاله. سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
هێشـتاش وه‌ك سه‌رچاوه‌كان له به‌غداوه ئاماژه‌ی پـێده‌كه‌ن گفتوگۆكانی نێوان گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانی هاوپه‌یمانێـتی كوردسـتان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـته باڵاكانی حكومه‌تی عێراقدا به‌رده‌وامن، هه‌رچه‌نده پـێشـتر گوترا گوایه گه‌یشـتوونه‌ته ڕێـكه‌وتنێـك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه سـیاسـی و ئاسایشـیـیانه‌ی له ئاكامی ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌كه‌ی پارێزگای دیاله دروسـتبوون و پـشـێوی و ئاڵۆزكاری له نێوان نێوه‌ند و هه‌رێمدا هێنایه كایه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 13:53 خوله‌كه.