شه‌وی پـێـنجشه‌ممه جۆن مه‌ككه‌ینی پاڵـێوراوی كۆماری به فه‌رمی كاندیدكردنی خۆی له لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه (پارتی كۆماری) په‌سه‌ندكرد، به‌وه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به فه‌رمی یه‌كلابۆوه و ئیتر له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی كۆتایـیدا كه له مانگی یازده‌دا ئه‌نجام ده‌درێت باراك ئۆبامای دیموكرات له‌گه‌ڵ جێـگره‌كه‌ی جۆ بایدن به‌رامبه‌ر به جۆن مه‌ككه‌ینی كۆماری و جێـگره‌كه‌ی سـارا په‌یڵن ده‌وه‌سـتنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئنسـتـتیوتی كوردی له واشـنتن سـازكردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10:30 خوله‌كه.