جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیـك چه‌ینی كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كی ئه‌م دوایـیه‌ی ڕوسیای له گورجسـتان سه‌رزه‌نشت كرد و به هه‌وڵێـكی ناقانونی و یه‌كلایه‌نانه بۆ گۆڕینی سـنووره‌كانی ئه‌و وڵاته به زه‌بری هێز ناوبرد.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پـیته‌ر فیدینسكی له مۆسـكۆوه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان ناسـكه زاده به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیـك چه‌ینی گه‌یشـته ئۆكرانیا وه‌كو به‌شـێـك له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ چه‌ند وڵاتێـكی كۆماریـیه‌كانی سـۆڤێـتی پـێشـوو.
چه‌ینی له تبلیسـیـیه‌وه هات گیـێڤ كه له‌وێ له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گورجسـتان میخائیل سـاكه‌شـڤیلی قسه‌ی بۆ په‌یامنێران كرد. و ڕه‌خنه‌ی له كرداره له‌شـكریـیه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی ڕوسـیا گرت.
نیاز و مه‌به‌سـته‌كانی ڕوسـیای خسـته ژێر گومان. به‌ڕێز چه‌ینی گوتی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی تری هاوپه‌یمانان كار ده‌كات بۆ پاراسـتنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌هاكانی ئه‌مریكا و گورجسـتان.
چه‌ینی ده‌ڵێت " دوای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌تان ئازادی به‌ده‌سـتهێنا له ئه‌نجامی شـۆڕشی گوڵه‌باخ ئه‌مریكا هاته یارمه‌تی ئه‌م دیموكراسیــیه نوێـیه و ئێمه جارێـكی تر ئه‌و كرداره ده‌كه‌ینه‌وه."
به‌ڕێز چه‌ینی سه‌ردانی تبلیسی كردووه بۆ نیشـاندانی پـشـتیوانی ئه‌مریكا له دوای شه‌ڕی ئه‌م دوایـیانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ڕوسـیا. هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی له‌و كاته‌دا دێت كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گفتی داوه یه‌ك ملیار دۆلار وه‌كو یارمه‌تی بۆ گورجسـتان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخان و سـیسـتمی هاتوچۆ و خانوو كه به‌هۆی شه‌ره‌كانی مانگی ڕابردوو له‌ناوچوون.
كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن پلانه‌كه هیچ یارمه‌تی له‌شـكری تێدا نیـیه.
سه‌رۆكی گورجسـتان له ته‌نیشت دیـك چه‌ینی قسه‌ی كرد و گوتی وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به چاره‌سه‌ری ئاشـتیـیانه‌ی هه‌موو مه‌سه‌له‌كان و پابه‌نده به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه ناوخۆیی‌یه‌كان و هه‌روه‌ها وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش.