Accessibility links

بڕیاره‌ جۆن مه‌ككه‌ین به‌ فه‌رمی كاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌سه‌ند بكات


شه‌وی پـێـنجشه‌ممه‌ سـیناتۆری ئه‌مه‌ریكایی جۆن مه‌ككه‌ین به‌ فه‌رمی كاندیدكردنی له‌ لایه‌ن پارتی كۆماریـیه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنگره‌ی نیشـتیمانی پارتیـیه‌كه‌یدا له‌ سـانت پـۆڵ له‌ مینه‌سـۆتا په‌سه‌ند ده‌كات.

مه‌ككه‌ین شه‌وی چوارشه‌ممه‌ به‌ ڕه‌سـمی كاندیدكرا، ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌ باڵاكانی پارتیـیه‌كه‌ی پـێخۆشـحاڵبوون له‌ به‌رامبه‌ر وتاری دسـتنیشـانكه‌ری بۆ جێـگری سه‌رۆكایه‌تی سـارا په‌یڵنی فه‌رمانداری ئالاسـكاوه‌.

په‌یڵن داكۆكی كرد له‌ ئه‌زموونگه‌ی سـیاسی ڕابردووی وه‌ك فه‌رمانداری شـارێـكی بچووك، وه‌ گوتی كاره‌كه‌ی نیمچه‌ له‌ كۆمه‌ڵـگا ڕێـكخه‌رێـك ده‌چێت ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ به‌رپـرسـیارێـتی ڕاسـته‌قینه‌ی له‌ ئه‌سـتۆدا بووه‌.

تێبینیـیه‌كانی ئاماژه‌یه‌ك بوو به‌ باراك ئۆبامای به‌ربژاری دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی كه‌ سه‌ره‌تای كاره‌كه‌ی وه‌ك كۆمه‌ڵـگا ڕێـكخه‌ر ده‌سـتپـێـكردبوو.

هه‌ڵـمه‌ته‌كه‌ی ئۆباماش له‌ ڕێی ئیمه‌یڵێـكه‌وه‌ وه‌ڵامی وتاره‌كه‌ی په‌یڵنی دایه‌وه‌ به‌وه‌ی كۆمه‌ڵـگا ڕێـكخه‌ر ئه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ چۆن خه‌ڵـكێـكی ئاسایی وه‌ڵامی ئه‌و سـیاسه‌تمه‌دارانه‌ی له‌ خه‌ڵـكه‌وه‌ دورن و ڕێبازه‌ شـكسـتخواردووه‌كانیان ئه‌داته‌وه‌.

په‌یڵن یه‌كه‌مین خانمی ژنه‌ كه‌ به‌ كاندیدی جێـگری سه‌رۆك له‌ لایه‌ن كۆماریـیه‌كانه‌وه‌ ده‌سـتنیشـان بكرێت.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا مایكڵ بۆمه‌ن له‌ سـانت پـۆڵی مینه‌سـۆتاوه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و هاوكارمان شـایان پاشـا به‌ كوردی ئاماده‌ی كردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2:50 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG