ڕۆژنامه‌وانی كورد و خه‌باتكاری مافه‌كانی كه‌لتوری بۆ كورده‌كانی ئێران عه‌دنانی حه‌سه‌نپـور كه له مانگی حه‌وتی سـاڵی ڕابردوو سـزای مه‌رگی له دادگای شـاری مه‌ریوان بۆ بڕایه‌وه و كه بوو به مایه‌ی ڕه‌خنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، وه حكومه‌كه‌شی له لایه‌ن دادگای باڵا پـشـتڕاستكرایه‌وه، ئێسـتا له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی دادوه‌ری ئێران حوكمه‌كه هه‌ڵـگه‌ڕێندراوه‌ته‌وه و له دادگایه‌كی سـنه دادگایی ده‌كرێته‌وه.
ئاغای عه‌دنانی حه‌سه‌نپـور ئه‌ندامی پـێشـووی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گۆڤاری كوردی و فارسی زمانی ئاسـۆ بوو كه له سـاڵی 2005 دا له پاش نائارامیـیه‌كانی ناوچه كورد نشـینه‌كانی ئێران داخرا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سـاڵح نیكبه‌خت پارێزه‌ری عه‌دنانی حه‌سه‌نپـور سـازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:12 خوله‌كه.