دكتۆر له‌تیف ڕه‌شـید وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت له ڕاسـتیدا كۆبوونه‌وه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنی كۆمه‌ڵـێـك شـت له نێوان هاوپه‌یمانی كوردسـتان و ئیتلافی عێراقیدا ئه‌نجام‌ده‌درێت، له‌وانه پـێناسه‌كردنی حكومه‌تی ناوه‌ندی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمیش. ده‌شڵێت كۆمه‌ڵێ خاڵی تریش باسـكراوه، له‌وانه به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق، گۆڕانكاری له ده‌سـتوری عێراقدا، شوێنه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانی وه‌كو كه‌ركوك و خانه‌قین. پاشـان ده‌ڵێت دۆخی كۆبوونه‌وه‌كان باشه و خاڵه‌كان به تێروته‌سه‌لی باسی لێ‌ده‌كرێت، وه كۆمه‌ڵێـك ئه‌نجامی باشیشی هه‌بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:32 خوله‌كه.