كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌كانی ئه‌مریكا 6 ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقیان كوشـتووه. ئه‌مریكایـیه‌كانیش ده‌ڵێن به هه‌ڵه ته‌قه‌یان لێـكراوه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ڕووداوه‌كه له شـارۆچكه‌ی طارمیـیه‌ی باكوری به‌غدا ڕوویداوه و ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان لێـكراوه پـۆلیس و سه‌رباز بوون.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكایی به‌یانـنامه‌یه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركرد و تیایدا ده‌ڵێن ڕووداوه‌كه جێی داخه و لێـكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌كانی هاوپه‌یمان زه‌بریان له تۆڕێـكی ئه‌لقاعیده داوه و یه‌ك گومانباریان كوشـتووه و 8 ی تریشـیان ده‌سـتگیركردووه.
به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكر ده‌ڵێت هێزه‌كان كه‌سـێـكیان كوشـتووه كه موشـه‌ك و كه‌ره‌سـته‌ی ته‌قه‌مه‌نی بۆ خانه‌یه‌كی تێرۆریسـتی بنكه له تكریت گواسـتۆته‌وه.