ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌یان له كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری پاكسـتان كردووه، به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و له ده‌می هێرشه‌كدا له ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا نه‌بووه.
ده‌مڕاسـتێـكی سه‌رۆك وه‌زیر یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی (زاهید به‌شیر) ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی كه له نزیـك ئیسـلام ئابادی پایته‌خت ڕوویدا به هه‌وڵێـكی تیرۆركردن ناوی‌برد.
كاروانی ئۆتۆمبیله‌كان به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی شـاری ڕاوه‌ڵپندی به‌ڕێـكه‌وتبوو تا له‌وێ به‌ڕێز گه‌یلانی به‌رنه‌وه كه له شـاری لاهۆری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ده‌گه‌ڕایه‌وه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 2 گولـله به‌ر جامی ئۆتۆمبیلێـكی ناو كاروانه‌كه كه‌وتووه به‌ڵام شـوشه‌كه‌ی نه‌بڕیوه. وێنه‌كانی ته‌له‌فیزیۆن دوو شـوێنی قوڵی نیشـان دا له جامی گولـله‌به‌نی ئۆتۆمبیلێـكی ڕه‌نگ ڕه‌شی جۆری مه‌رسیدس كه له لای دیوی شـۆفێره‌وه كه‌وتبوو.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ كه‌س و لایه‌نێـك به‌رپـرسـیارێـی خۆی له هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیر ئێسـتا به سه‌لامه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه پایته‌خت.