ڕێـكخراوی خۆراكی جیهانی WFP سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن كۆریای باكور له ماوه‌ی كه‌متر له 10 سـاڵدا دووچاری خراپـترین كێشه‌ی كه‌م‌وكوڕی خۆراك ده‌بێته‌وه.
له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یژین له چینه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری WFP بۆ هه‌رێمی ئاسـیا تۆنی بانبوری به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند له ماوه‌ی كه‌متر له 15 مانگدا كۆمه‌ڵه‌كه پـێویسـتی به 500 ملیۆن دۆلار ده‌بێت تا ڕێ له ڕوودانی قه‌یرانێـك بگرێت.
به‌ڕیوه‌به‌ره‌كه داوای له خێرخوازان كرد سـیاسه‌ت به‌لاوه بنێن و له ڕوویه‌كی مرۆیی‌یه‌وه بڕوانـنه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی ده‌ڵێت كه‌ش‌وهه‌وای ناهه‌موار و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های خۆراك و ژماره‌ی كه‌می خێرخوازان به شـێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رهه‌مه‌كانی خۆراكی كۆریای باكوری له سـاڵی پاره‌وه كه‌مكردۆته‌وه. گوتیشی چین كه هاوكارێـكی سه‌ره‌كی كۆریای باكوره به‌ربه‌سـتی له‌سه‌ر مۆڵه‌تی ڕه‌وانه‌كردنی گه‌نم و ئاردی داناوه له هه‌وڵێـكدا بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی هه‌ڵـئاوسـانی ئابوری له وڵاته‌كه‌یدا.