بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه پارتی كۆماری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنگره‌ی نیشـتیمانی خۆیان بخه‌نه‌وه سه‌ر خشـته‌ی ئاسایی، دوای ئه‌وه‌ی زریانی گوسـتاڤ بوو به‌هۆی كورتخایه‌نی ڕۆژی یه‌كه‌می ئه‌و كۆنگره‌یه.
ئاژانسه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆك بوش ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕێـگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه له كۆشـكی ســپـیـیه‌وه وتار پـێشـكه‌ش به ئاماده‌بووانی ئه‌و كۆنگره‌یه له شـاری سـانت پـۆڵی سـتانی مینه‌سـۆتا بكات.
پـێشـووتر به‌ڕێز بوش ئاماده‌بوونی خۆی له یه‌كه‌م ڕۆژی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا هه‌ڵـوه‌شـانده‌وه له‌به‌ر ئه‌ركی سه‌رپه‌رشـتیـكردنی هه‌وڵه‌كانی فیدراڵ بۆ زریانی گوسـتاڤ.
هاوكات بڕیاره ڕودی جولیانی شه‌هرداری پـێشـووی نیویۆرك كه پـێشـووتر ئه‌مسـاڵ هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی كاندیدێتی كۆماریـیه‌كانی دابوو وتارێـكی بایه‌خدار پـێشـكه‌ش بكات.