ڕۆژی سێشه‌ممه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی لاڕێـگا له به‌غدای پایته‌ختی عێراق 4 كه‌س كوژران و به لای كه‌م 15 كه‌سی تریش برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن ئامانجی ئه‌و هێرشـانه هێزه‌كانی پـۆلیسی به‌غدا بوون.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت له یه‌كه‌م ڕووداودا بۆمبێـكی لاڕێـگا نزیـك نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قیـیه‌وه، ده‌رئه‌نجام 2 ئه‌فسه‌ری پـۆلیس و كه‌سـێـكی سـڤیل كوژران.
ڕووداوه‌كه‌ی تر له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای به‌غدا قه‌وما كاتێـك ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێـگا بوو به‌هۆی كوشـتنی 2 كه‌سه‌وه.