پارتی كۆماری ڕۆژی دووشه‌ممه كۆنگره‌ی نیشـتیمانی خۆی له شـاری سـانت پـۆڵی سـتانی مینه‌سـۆتا ده‌سـتپـێـكرد، به‌ڵام به‌هۆی زریانی به‌هێزی گوسـتاڤ كه له كه‌ناره‌كانی باشوری وڵاته‌كه‌ی ده‌دا به‌رنامه‌كانی ڕۆژی یه‌كه‌می گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان جانی دیلان له شـوێنی كۆنگره‌كه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه.
به‌رنامه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه زۆر كورت كرابۆوه بۆ ڕێزگرتن له‌و كه‌سـانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر شـاڵاوی زریانه‌كه‌ی گوسـتاڤ.
شـانده‌كان له‌سه‌ر پـرۆسه‌كانی كاندیدكردنی مه‌ككه‌ین و په‌یڵن كاریان كردووه و له جیاتی وتاره‌كانی سه‌رۆك بوش و دیـك چه‌ینی لۆرا بوش و سـاندی مه‌ككه‌ین وتاریان پـێشـكه‌ش كرد و جه‌ختیان خسـته سه‌ر هه‌وڵـدانه‌كانی فریاگوزاری له كه‌ناره‌كانی كه‌نداودا.
خانمی یه‌كه‌م له ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان داوای كرد كه به هانی هاوڵاتیـیانیان بگه‌ن.
لۆرا بوش ده‌ڵێت " ڕووداوه‌كان له كه‌ناره‌كانی كه‌نداو سه‌رنجی ئێمه‌ی گۆڕان، وه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌مڕۆی ئێمه ئه‌وه‌یه دابینكردنی ئاسایش و ته‌ندروسـتی بۆ ئه‌و كه‌سـانه‌ی له كه‌ناره‌كانی كه‌نداودا ده‌ژین."
هه‌روه‌ها هاوسه‌ری سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین (سـاندی مه‌ككه‌ین) قسه‌كانی مه‌ككه‌ینی هاوسه‌ری دووپات كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له پـێش دێت.
سـاندی مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت " هه‌ر وه‌كو جۆن له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌یگوت ئه‌مه ئه‌و كاته‌یه كه كڵاوه‌كانی كۆماریـمان له‌سه‌ر داده‌كه‌نین و كڵاوی ئه‌مه‌ریكایـیمان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین."
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌و كه‌شه‌ی كه ڕۆژی دووشه‌ممه له ناو سـاڵۆنی كۆنگره‌كه‌دا به‌دی كرا ڕه‌نگێـكی كابۆیانه و یاخود ته‌كسـاسـانه‌ی به‌خۆوه گرتبوو، زۆربه‌ی شـانده‌كان كڵاوی كابۆیـیان له‌سه‌ر بوو. هه‌ر وه‌كو له پـێـشـدا ئاماژه‌مان پـێـكرد پـۆلیسـێـكی زۆر له ناوچه‌كه‌دا په‌رش و بڵاو بووه، وا دیاره بـێجگه له‌به‌ر هۆی ئاسایش له‌به‌ر ئه‌و خۆپـیشـاندانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه بوو كه نزیكه‌ی 150 گروپی دژ به شه‌ڕ و سـه‌ندیكای كرێـكاران و ڕێـكخراوه‌كانی تردا به‌شـداریـیان تێـدا كردبوو، كه هه‌ر زوو ئاژاوه‌گێڕه‌كان ده‌سـتیان كرد به توندوتیژی و تێـكدانی شووشه و په‌نجه‌ره‌ی چه‌ندین فرۆشـگا و ماشـین، وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك ده‌سـتگیركران.
هه‌روه‌ها له‌وبه‌ری ڕووباری میسیسـیپـیـیه‌وه به‌رامبه‌ر به كۆنگره‌كه كۆمه‌ڵێـك له گروپه‌كانی موزیـك دروشم و موزیـك و سه‌روسدای بڵـندگۆكانیان له ئاسـمانی ده‌وروبه‌ری كۆنگره‌كه‌دا ده‌نگی ئه‌دایه‌وه.