ڕۆژی دووشه‌ممه له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رپـرسـێتی ئاسایشی پارێزگای ئه‌نباری داوه‌ته‌وه ده‌ست هێزه سه‌ربازیـیه ئاسایشـیـیه‌كانی عێراقی.
ڕۆژێـك له ڕۆژان ئه‌نبار مه‌ترسـیدارترین هه‌رێمی عێراق بووه و ئێسـتاش یه‌كێـكه له ناوچه هه‌ره ئارام و ئاسایشـیـیه‌كانی وڵاته‌كه. به پارێزگای ئه‌نباره‌وه تا ئێسـتا یازده هه‌رێمی عێراق به‌رپـرسـێتی ئاسایشـیـیان دراوه‌ته‌وه ده‌ست عێراقیـیه‌كان.
هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كشـێنه‌وه بۆ بنكه‌كانی خۆیان و به‌شـداریكردنیان له هه‌ر ئۆپه‌راسـیۆنێـكدابێت ته‌نها له‌سه‌ر داوای پارێزگاری هه‌رێمه‌كه ده‌بێت.
ئه‌نبار شـارێـكی ڕۆژئاوای عێراقه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشـتووانه‌كه‌ی له عه‌ره‌بی سـووننه‌ن و دانیشـتووانه‌كه‌ی به ماوه‌یه‌كی كه‌م له پاش هێرشی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق له دژی له‌شـكری ئه‌مریكی هه‌ڵـگه‌ڕانه‌وه.