Accessibility links

زریانی گۆسـتاڤ پـلانه‌كانی كۆنگره‌ی كۆماریـیه‌كان ده‌گۆڕێت


زریانی گۆسـتاڤ وایكرد كه‌ جۆن مه‌ككه‌ینی به‌ربژاری كۆماریـیه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی پلانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه‌.

به‌رپـرسـانی كۆماریـیه‌كان ده‌ڵێن كۆبوونه‌وه‌ی كۆماریـیه‌كان وه‌ك بڕیار بوو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ واده‌ی خۆیدا سـازده‌درێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ی كورت ده‌كرێته‌وه‌. سیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین گوتی كارێـكی نابه‌جێ ده‌بێت تۆ سه‌رگه‌رمی ئاهه‌نگـگێڕانبێت هاوكات ئه‌مریكایـیه‌كان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسـیـیه‌كانی زریانه‌كه‌ بـبنه‌وه‌.

گردبوونه‌وه‌ی حزبی كۆماری له‌ شـاری سـانت پـۆڵی سـتانی مینه‌سـۆتا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌رپـرسـانی كۆماری ده‌ڵێن ئه‌وان ڕۆژانه‌ بڕیار ده‌ده‌ن كه‌ چ چالاكیـیه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رن.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ سه‌رۆك بوش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆماریـیه‌كان نابێت له‌ پـێناو ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشـتی كاردانه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی له‌مه‌ڕ زریانه‌كه‌ بكات. سه‌رۆك بوش به‌هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سـسـتی له‌ باره‌ی زریانی كاثرینای سێ سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕه‌خنه‌ی لێـگیرا، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆك بوش له‌ بری ئه‌وه‌ی سه‌نگ بخاته‌ سه‌ر كاره‌سـاتی زریانی كاثرینا كه‌چی به‌شـداری له‌ ئاهه‌نگی ڕۆژی له‌ دایكبوونی جۆن مه‌ككه‌یندا كرد.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی هه‌ڵـمه‌تی سه‌رۆكایه‌تیدا جۆن مه‌ككه‌ین و جێـگره‌كه‌ی سـارا په‌یڵن بۆ بیننی خۆئاماده‌كاریـیه‌كانی زریانه‌كه‌ پـێكه‌وه‌ سه‌ردانی سـتانی میسـیسـیپـیـیان كرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG