Accessibility links

كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی ده‌نگی سـتانه‌ سه‌ره‌كیـیه‌كان ده‌ده‌ن


كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و جێـگری سه‌رۆكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگی سـتانه‌ سه‌ره‌كیـیه‌كان بۆخۆیان ڕابكێشن دوای هه‌فته‌یه‌كی مێژوویی له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

كاندیدی كۆماریـیه‌كان سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین و جێـگری سه‌رۆكی تازه‌ هه‌ڵـبژێراوی سارا په‌یڵن ئێواره‌ی شه‌ممه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ سـتانی په‌نسلڤانیا قسه‌یان كرد. خانم په‌یڵن دووباره‌ سـتایشی هێله‌ری كلنتنی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی ژن بۆ لای خۆی ڕابكێشێت.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كاندیدی دیموكراته‌كان سـیناتۆر ئۆباما و جۆ بایدنی هه‌ڵـبژێراوی جێـگری سه‌رۆكی له‌ ئێواره‌ی شه‌ممه‌ له‌ دوبڵنی ئۆهایۆ ده‌ركه‌وتن و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌یان له‌ مه‌ككه‌ین و سه‌رۆك جۆرج بوش گرت و به‌ڵێنی گۆڕانكاریـیان دا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG