باوبۆرانی به‌هێزی به ناو گه‌ستاڤ به‌ره‌و كه‌ناری كه‌نداوی ئه‌مریكا ده‌چێت پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوای كوبای دا و زیانێـكی ماڵی زۆری به‌و ناوچه‌یه گه‌یاند، وه‌لێ هیچ زیانی گیانی لێـنه‌كه‌وته‌وه.
هه‌رچه‌نده دوای تێپه‌ڕبوونی به‌سه‌ر كوبادا بڕێـك خاوبۆته‌وه، به‌ڵام پـێشـبینی ده‌كرێت جارێـكی دیكه به‌هێزبێته‌وه له‌و ده‌مه‌ی به‌سه‌ر ئاوی فێنكی كه‌نداوی مه‌كسـیكۆدا تـێـپه‌ڕده‌بێت.
ناوه‌ندی باوبۆرانی ئه‌مریكا زوو یه‌كشه‌ممه هۆشـداری دا به‌وه‌ی پـێشـبینی ده‌كرێت به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه له درێژایی كه‌ناری كه‌نداوی ئه‌مریكا بدات، له نێویاندا شـاری نیو ئۆرلین.
سه‌رۆكی شـاره‌وانی نیو ئۆرلین ڕه‌ی ناگین ده‌ڵێت ئه‌مه زریانی به‌هێزی ئه‌م سه‌ده‌یه‌یه و به ڕاسـتی نازانین چه‌ند به‌هێز ده‌بێت كه به‌ره‌و كه‌نداوی مه‌كسـیكۆ ده‌چێت كه له‌وێ ئاوه‌كه‌ی زۆر فێنكه كه نزیكه‌ی 90 پله‌ی فێهرنهایته كه ده‌كاته نزیكه‌ی 32 پله‌ی سه‌دی.
ناوه‌ندی باوبۆرانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت بای گه‌سـتاڤ هه‌ر تا 200 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێـكدا كه‌مبۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له كۆبای دا به خێرایی 240 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێـكدا.