Accessibility links

قادر عه‌زیز ده‌ڵێت پـێده‌چێت حكومه‌تی عێراق بڕیاری دابێت خانه‌قین به‌ هێز داگیر بكاته‌وه‌


قادر عه‌زیز سـكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشـانی كوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان بڵێن سـاڵح ده‌ڵێت دیاره‌ حكومه‌تی عێراق بڕیاری داوه‌ خانه‌قین به‌ هێز داگیر بكاته‌وه‌، ده‌شڵێت پـێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ هێزێـكی سـوپای عێراقی به‌ره‌و خانه‌قین به‌ڕێـكه‌وتووه‌ و له‌و كاته‌وه‌ له‌ ده‌روازه‌ی خانه‌قین وه‌سـتاوه‌ و هێزی پـێشـمه‌رگه‌ش پـێشـی پـێـگرتووه‌، ده‌شڵێت دیاره‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌بێ شه‌ڕ بێنه‌ ناو خانه‌قین، به‌ڵام پـێشـمه‌رگه‌ بڕیاری داوه‌ ڕێـگه‌یان پـێ‌نه‌دات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:37 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG