دوای ئه‌وه‌ی به‌رپـرسـانی میسـری بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ته‌نها خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سـنووری نێوان میسـر و كه‌رتی غه‌ززه‌یان كرده‌وه به سه‌دان دانیشـتووی فه‌له‌سـتینی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌چنه نێو خاكی میسـره‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی میسـری و فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی ڕه‌فه‌ح سـنووری نێوان هه‌ردوو وڵات ڕۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه واڵاده‌بێت.
هاوكات په‌ڕینه‌وه‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه بۆ ناو میسـر ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سـانه‌یه كه پـێویسـتیـیان به چاره‌سه‌ری پـزیشـكی هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه پاسـپـۆرتی میسـریـیان هه‌یه.
به‌رپـرسـانی هه‌ردوولا ده‌شـڵێن تا ئێسـتا 500 كه‌س له خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی ڕه‌فه‌ح چوونه‌ته نێو میسر و هه‌روه‌ها پـێشـبینیش ده‌كرێت به سه‌دان دانیشـتووی دیكه‌ی غه‌ززه بچنه ناو میسره‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی گروپی حه‌ماسی ئیسلامی له مانگی شه‌شی سـاڵی پاردا باڵی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر غه‌ززه‌دا كێشـا له‌و ده‌مه‌وه حكومه‌تی میسری خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی ڕه‌فه‌حی نێوان فه‌له‌سـتین و میسری داخسـتووه، له ئاكامدا به سه‌دان له هاوڵاتیـیانی میسـری له ناوچه‌ی كه‌ناریدا گیریان خواردووه.
هاوكات حكومه‌تی ئیسرائیلیش سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی په‌ڕینه‌وه‌ی خۆی بۆ نێو غه‌ززه به‌ربه‌سـت كردووه و ته‌نها ڕێـگا به گه‌یشـتنی بڕێـكی كه‌م له كاڵا و كۆمه‌كی مرۆیی دراوه بگاته غه‌ززه.