وا به فه‌رمی هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كۆتایی پـێدێت و هه‌ریه‌ك له دوو پارته سه‌ره‌كیـیه‌كه كاندیدی خۆیان یه‌كلا كرده‌وه.
باراك ئۆبامای دیموكرات پاش ململانێـیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ ڕكه‌به‌ره سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی هێله‌ری كلنتن توانی بیسه‌لمێنێت ئه‌و زیاتر پـشتیوانی لێـده‌كرێت و هه‌لی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕكه‌به‌ره كۆماریـیه‌كه‌یدا زیاتره. هه‌ر بۆیه له كۆنگره‌ی نیشـتیمانی دیموكراته‌كاندا له شـاری دێنڤه‌ری سـتانی كۆلۆرادۆ نوێنه‌رانی پارته‌كه‌ی پـشـتیوانی خۆیان بۆ ڕاگه‌یاند و به فه‌رمی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی په‌سه‌ندیان كرد.
جۆن مه‌ككه‌ینی كۆماریش هه‌ر زۆر پـێش ڕكه‌به‌ره دیموكراته‌كه‌ی باراك ئۆباما كاندیدبوونی یه‌كلا بۆوه و ئێسـتا چاوه‌ڕێی كۆنگره‌ی پارته‌كه‌یه‌تی تا به فه‌رمی پـشـتیوانی لـێبكرێت.
به‌مه‌ش هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌چێته قۆناغێـكی تره‌وه و هه‌ردوو پارته‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌موو شـێوه‌یه‌ك خه‌ڵـكی بۆ لای خۆیاندا ڕابكێشـن، بۆیه چه‌ندین بابه‌ت له‌و پـێناوه‌دا ده‌وروژێنن، یه‌ك له‌وانه ڕێبازی ده‌ره‌وه‌یه.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر كرمانج گوندی له زانكۆی تێنسی سـته‌یت.
شه‌ریف بێهروز، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران له ئه‌مریكا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 46:07 خوله‌كه.