به مه‌به‌سـتی پـشـتیوانیكردن له‌و زیندانیـیانه‌ی له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا مانیان له خواردن گرتووه ڕۆژی شه‌ممه خه‌ڵـكی شـاری مه‌هاباد مانیان گرت.
خانمی نه‌دا فه‌توحی وته‌بێژی هه‌ڵـمه‌تی پـشـتیوانی له گیراوانی سـیاسی كوردسـتانی ئێران له وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی ده‌ڵێت خه‌ڵـكی مه‌هاباد به شـێوازێـكی ته‌واو مه‌ده‌نیـیانه دوكان و بازاڕه‌كانیان داخسـتووه و له به‌رده‌م دادگای شـۆڕشی شـاره‌كه‌یاندا خۆپـیشـاندانیان له دژی ئه‌و فشـارانه كردووه كه له به‌ندیخانه‌كانی ئێران‌دا ده‌خرێنه سه‌ر گیراوانی سـیاسی و مه‌دنی كورد.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:43 خوله‌كه.