بڕیاره سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت و سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس ده‌سـتبكه‌نه‌وه به دانوسـتاندن به هیوای نزیـكبوونه‌وه له ڕێـكه‌وتنی ئاشتی.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه وتووێـژكاری فه‌له‌سـتینی سـائب عوره‌یقات ڕایگه‌یاند كه بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ئۆرشه‌لیم هه‌ردوو سه‌ركرده كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی پشـتڕاست كرده‌وه.