سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردسـتان و حكومه‌تی به‌غدا له ناوچه كوردیـیه‌كانی ناو سـنووری پارێزگای دیاله په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا سـروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی گوتوویه‌تی ناردنی سـوپا بۆ هه‌ر جێـگه‌یه‌ك له خاكی عێراق پـێویسـتی به گه‌ڕانه‌وه نیـیه بۆ ده‌سه‌ڵاته ناوخۆیـیه‌كان، وه سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی عێراق ده‌توانێت ئه‌و بڕیاره بدات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ زیره‌ك كه‌مال سـكرتێری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسـانی كوردسـتان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شـیوعی كوردسـتان كردووه و له ڕووی ده‌سـتوریـیه‌وه باس له كێشه‌كه ده‌كات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.