Accessibility links

عێراق ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئاسایشی ئه‌نباری بداته‌وه‌ ده‌ست


به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌ڵێن وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ئه‌ركی ئاسایشی پارێزگای ئه‌نبار ته‌سلیم به‌ هێزه‌كانی عێراقی ده‌كاته‌وه‌.

كۆمانداری هێزه‌كانی مارینی ئه‌مه‌ریكا ژه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس كۆنوه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ڕه‌وشی ئاسایش له‌و هه‌رێمه‌ی له‌وه‌وپـێش ناسه‌قامگیربووه‌ باشـتربۆته‌وه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ مارینه‌كان زیاتر كاری بونیادكردنه‌وه‌ وه‌ك له‌ شه‌ڕكردنیان گرتۆته‌ ئه‌سـتۆ. ده‌شڵێت هێشـتنه‌وه‌ی 25 هه‌زار مارین له‌و پارێزگایه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆره‌.

جێی وتنه‌ ده‌بوایه‌ له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسـیارێـتی ئاسایشی له‌ مانگی شه‌شه‌وه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار ته‌سلیم به‌ هێزه‌كانی عێراق بكردایه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسـته‌ دواخرابوو.

ئه‌نبار ده‌هه‌مین پارێزگایه‌ كه‌ ته‌سلیم به‌ عێراقیـیه‌كان ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ توندوتیژی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر تیایدا كه‌مبۆته‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی ڕێبه‌ره‌ خێڵه‌كیـیه‌ سـوننه‌كان له‌ سـاڵی 2006 وه‌ له‌ دژ میلیشـیاكنی ئه‌لقاعیده‌ وه‌سـتاونه‌ته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌كان ڕایگه‌یاند چالاكیـیه‌كانی میلیشـیاكانی سـوپای مه‌هدی تا واده‌یه‌كی نادیاریكراو ڕاده‌گرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG