شه‌وی سێشه‌ممه له دێنڤه‌ری سـتانی كۆلۆرادۆ سیناتۆر هێله‌ری كلنتن وتارخوێنه‌ری سه‌ره‌كی بوو له كۆنگره‌ی نیشـتیمانی دیموكراته‌كاندا.
خانم هێله‌ری له میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا پـشـتیوانی خۆی بۆ نه‌یاری پـێشـووی باراك ئۆباما ده‌ربڕی و داوای له لایه‌نگرانی كرد به هه‌مان شـێوه پـشـتیوانی لێـبكه‌ن تا به سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بگات.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ پـرۆفیسـۆر ئێمی ئایزمه‌نی زانكۆی ئه‌مریكایی سـازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌كانی ئاماده‌كردووه.
ئێمی ئایزمه‌ن ده‌ڵێت هێله‌ری كلنتن وتارێـكی زۆر چاكی پـێشـكه‌ش كرد و له یاد ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و هیچ جۆره خه‌می و ناڕه‌حتی پـیشـان نه‌دا و ز ۆر به ڕوونی پـشـتیوانی بۆ نه‌یاری پـێشـووی سـیناتۆر باراك ئۆباما ڕاگه‌یاند.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:51 خوله‌كه.