دووهه‌مین كه‌شـتی له‌شـكری هه‌ڵـگری یارمه‌تیـیه‌كانی مرۆیی گه‌یشـته به‌نده‌ری باتومی له گورجسـتان.
كشـتیـیه‌كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌نگه‌ری گرت دوای ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ڕایانگه‌یاند كه‌شـتیـیه‌كانی هه‌ڵـگری یارمه‌تی مرۆیی له پـۆتی به‌نده‌رێـكی تری گورجسـتانه‌وه له‌نگه‌ر ده‌گرن، كه هێزه‌كانی ڕوسیا تیادا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
جێی باسه یه‌كه‌مین كه‌شـتی یارمه‌تیـیه‌كانی فریاگوزاری ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن كاربه‌ده‌سـتانی ڕوسـیـیه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێـگیرا كه ده‌ڵێن نه‌كراوه تا ئێسـتا كه‌شـتی جه‌نگی كه‌ره‌سـته‌ی فریاگوزاری بگوێزێته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه كاربه‌ده‌ستێـكی له‌شـكری ڕوسیایی ڕایگه‌یاند ڕوسیاش چاودێری زیابوونی هێزه‌كانی ده‌ریایی ناتۆ له ده‌ریای ڕه‌شـدا ده‌كات.