دوای هه‌ڵمه‌تی له‌شـكری عێراق له پارێزگای دیاله و فه‌رماندان به هێزی پـێشـمه‌رگه كه له ناوچه‌كه‌دا بكشێنه‌وه هێزه‌كانی له‌شـكری عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه چوونه ناو شـارۆچكه‌ی خانه‌قین و بازگه‌ی پـشـكنینیان لێ دامه‌زراند.
له كاردانه‌وه‌ی ئه‌م كاره هاوڵاتیـیانی خانه‌قین ڕۆژی سێشه‌ممه خۆپـیشـاندانی ناڕهزایییان له دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی بۆ شـاره‌كه‌یان ئه‌نجام دا، وه داوای جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراقیان كرد.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی له شـاری سلێمانی ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكاریشـمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا به‌رپـرسی یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردسـتان له خانه‌قین سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.