پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت خۆكوژێـك به لانی كه‌م 28 كه‌سی كوشـتووه له شـاری جه‌له‌ولا له توندوتیژیـیه‌كانی پارێزگای دیاله.
ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن خۆكوژه‌كه پـشـتێنێـكی ته‌قه‌مه‌نی له‌به‌ربووه و بۆ بنكه‌یه‌كی دامه‌زراندنی پـۆلیس ماشێنه‌كه‌ی لێخوڕیوه و له‌وێ ڕایگرتووه. پـۆلیس ده‌ڵێت له ماشێنه‌كه هاتۆته ده‌ره‌وه بۆ ناو قهرهباڵغیـیهكه ڕایكردووه و خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
له ئاكامدا به لانی كه‌م 40 كه‌سیش برینداربوون. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن زۆربه‌ی كوژراوه‌كان ئه‌و عێراقیـیانه بوون كه ده‌یانویست بـبن به پـۆلیس.
له تكریتیش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێـنێـكی خۆكوژ به لانی كه‌م 4 كه‌س ده‌كوژێن له ناویاندا پـۆلیسیشی تێدابوو. پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له نزیـك ئۆفیسـێـكی حكومه‌ت ڕوویدا.