دمیتری مێدڤێدێڤی سه‌رۆكی ڕوسیا به فه‌رمی دانی به سه‌ربه‌خۆیی ئۆسیتیای باشور و ئه‌بخازیای جیابۆوه له گورجسـتان وه‌ك دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ناوه.
هاوكات حكومه‌تی گورجی ده‌سـتبه‌جێ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڕوسـیای به" لكاندنێـكی ئاشـكرا" ناودێركرد.
مێدڤێدێڤی سه‌رۆكی ڕوسیا ڕۆژی سێشه‌ممه فه‌رمانێـكی مۆركرد و تیایدا دانـپـیانانی ڕوسیا به دوو هه‌رێمی ئاماژه‌پـێدراوی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش به چه‌ند كاتژمێرێـك دوای ئه‌و هه‌واڵانه بوون كه ده‌ڵێن كه‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌كانی ئه‌مریكا كۆمه‌كی مرۆیی ده‌گه‌یه‌نـنه شـاری به‌نده‌ری پـۆتی سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش له گورجسـتان.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له‌شـكری ڕوسـیا و هه‌روه‌ها هێزی ده‌ریایی ڕوسی له دوو هه‌فته‌ته‌ی ڕابردوودا به شـێوه‌یه‌كی چالاكانه كۆنتڕۆڵی هاتوچۆیان بۆ ئه‌و شـاره كردبوو.
هاوكات وته‌بێژی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له تبلیسی پایته‌ختی گورجستان له سه‌ره‌تادا گوتبووی ڕۆژی چوارشه‌ممه باری كۆمه‌كی فریاگوزاری ده‌گاته شـاری پـۆتی، به‌ڵام باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا دواتر گوتی هێشـتا ناتوانرێت ئه‌و هه‌واڵه پـشـتڕاست بكرێت و هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكایـیش ڕایگه‌یاند هێشـتا هیچ بڕیارێـك له‌و باره‌یه‌وه نه‌دراوه.
له لایه‌كی تره‌وه جه‌نه‌ڕاڵێـكی باڵای ڕوسی ڕۆژی سێشه‌ممه له مۆسـكۆ گومانی له ئاسـتی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بوونی هێزه‌كانی ده‌ریایی هاوپه‌یمانی ناتۆ له نێو ده‌ریای ڕه‌شـدا ده‌ربڕی. ده‌شڵێت به لای كه‌م 9 كه‌شـتی ناتۆ ئێسـتا له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن و پـێشـبینی هاتنی كه‌شـتی زیاتریش ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی ڕوسیا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پـیته‌ر فێدنسـكی له مۆسـكۆوه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:17 خوله‌كه.