كه‌شـتیـیه‌كی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا گه‌یشـتۆته به‌نده‌ری باتوومی گورجسـتان بۆ پـێشـكه‌شـكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ خه‌ڵـكی ئه‌و وڵاته، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی هێرشی له‌شـكری ڕوسـیاوه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
كه‌شـتی USS McFaulبه باری خۆراك و به‌تانی و كۆمه‌كی تر یه‌كه‌م كه‌شـتی ئه‌مریكایه بگاته گورجسـتان. چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له ڕۆژانی ئاینده چه‌ند كه‌شـتیـیه‌كی تری ئه‌مریكا بگه‌نه ئه‌و وڵاته.
سه‌رۆكی ئاژانسی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌وپـێشـبردنی نێونه‌ته‌وه‌یی U.S. Aidهێنریتا فۆر ده‌ڵێت به به‌های 13 ملیۆن دۆلار هاوكاری ئه‌مریكی گه‌یشـتوونه‌ته گورجسـتان و له چه‌ند ڕۆژانی داهاتوو هاوكاری تر ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاته و دابه‌ش ده‌كرێن.
هاوكات شه‌مه‌نده‌فه‌رێـكی بارهه‌ڵـگری نه‌وت له ئازه‌ربایجانه‌وه به‌ره‌و كه‌ناری ده‌ریای ڕه‌ش به‌ڕێـكه‌وتبوو له نزیـك شـاری گۆری له ناوه‌ندی گورجسـتان ته‌قیـیه‌وه. شـایانی باسه ئه‌و ناوچه‌یه تا ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕوسیاوه داگیركرابوو. ده‌سه‌ڵاتدارانی گورجسـتان ڕوسـیا به‌و ته‌قینه‌وه‌یه تاوانبار ده‌كه‌ن، وه ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه به مینێـكی زه‌مینی ڕوویداوه.