به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی یه‌ك له دوای یه‌ك له به‌غدای پایته‌خت به لای كه‌م 4 كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها 15 كه‌سیش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه لـێـپـرسـراوانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كه له ناوچه‌ی نه‌هضه بووه زۆر به خێرایی یه‌ك به دوای یه‌كدا ته‌قیونه‌ته‌وه.
ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـيه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا كوژرانی 3 كه‌سی لێـكه‌وته‌وه. هاوكات له‌و ده‌مه‌ی هاوڵاتیـیان به هانای برینداران و كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌چوون بۆمبی دووهه‌م ده‌ته‌قێته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له نێو فرۆشـگه‌یه‌كی ئۆتۆمبیل له شـاری كه‌ركوك 5 كه‌س گیانیان له ده‌سـت دا كه یه‌كێـكیان ڕابه‌رێـكی میلیشـیا سوننه‌كانی خه‌ڵـكی پارێزگای دیاله بوو. ڕابه‌ره كوژراوه‌كه هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بوو.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه له‌شـكری ئه‌مریكایی وێنه‌گرێـكی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئه‌سوشێتد پـرێسی ئازادكرد ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگه له لای هێزه‌كانی ئه‌مریكایی ده‌سـتبه‌سه‌ربوو.
سه‌باره‌ت به ئازادكردنی وێنه‌گره‌كه به‌رپرسـانی له‌شـكری ئه‌مریكایی گوتیان دوای ئه‌وه‌ی چاویان به دۆزه‌گه‌یدا خشـاند گه‌یشـتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی هیچ مه‌ترسـیـیه‌كی ئاسایشی لێـناكه‌وێته‌وه هه‌ر بۆیه ئازادكرا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هێزه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا چه‌ندان ڕۆژنامه‌وانی عێراقیـیان ده‌سـتگیركردووه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا كارده‌كه‌ن. به‌رپـرسـانی له‌شـكری هۆكاری ده‌سـتگیركردنه‌كه‌یان ده‌گێڕنه‌وه بۆ گومانی په‌یوه‌ندیـیان به یاخیبووانه‌وه.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی به‌غدا و چه‌ند هه‌واڵێـكی تر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و شـاره سـروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:43 خوله‌كه.