له عێراق ژماره‌یه‌ك ئۆپه‌راسـیۆنی له‌شـكری كراون به مه‌به‌سـتی باشـتركردنی ڕه‌وشی ئاسایشی وڵاته‌كه، له‌وانه ئۆپه‌راسـیۆنه‌كانی شـاری به‌سـره‌ی باشوری عێراق، ئه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی شـاری سه‌دری ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا، ئۆپه‌راسـیۆنه‌كه‌ی شـاری موسـڵ له باكور و ئه‌وانه‌ی مه‌یسـان و استیش.
دواترینی ئه‌م ئۆپه‌راسـیۆنانه ئۆپه‌راسـیۆنی مژده‌كانی خێره له پارێزگای دیاله. ئه‌م ئۆپه‌راسـیۆنه به مه‌به‌سـتی لێدانی پاشـماوه‌كانی یاخیبووانی عێراقی كه له موسـڵه‌وه وه‌ك كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ئاماژه‌یان پـێـكردووه خۆیان ده‌ربازكردووه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی دیاله و هه‌روه‌هاش بۆ له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵـكێشـانی بنكه‌كانی تۆڕی تێرۆركاری ئه‌لقاعیده له عێراق.
پارێزگای دیاله له عێراقدا هه‌رێمێكه كه نه‌ژاد و ئاینی جۆراوجۆری تیادایه. له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م ئۆپه‌راسـیۆنه‌دا كێشه و گرفت دروست بوون. یه‌كێـك له‌و كێشـانه مه‌سه‌له‌ی بوونی و نه‌بوونی هێزی 34 ی پـێشـمه‌رگه‌ی كوردسـتان بوو له ناو ئه‌و ناوچانه‌ی دیاله. ئه‌م هێزه وه‌ك پـێشـتر هه‌م گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی و هه‌میش كاربه‌ده‌سـتانی باڵای پارێزگای دیاله ده‌یانگوت ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له سـنوورداركردنی جموجۆڵه‌كانی تێرۆریســتاندا و هه‌روه‌هاش له پاراسـتنی باری ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی لێی بوون.
هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌و له‌شـكره‌ی له باقوبه كۆده‌كرێنه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو په‌لاماری هه‌ردوو ئۆفیسی پارێزگاری دیاله و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ش ده‌ده‌ن. بۆ پـێـكهاته‌ی كورد له پارێزگای دیاله ئه‌و هه‌نگاوانه وا لێـكدراونه‌ته‌وه به مه‌به‌ست بووه.
ئینجا له‌م ڕوانگه‌یه‌وه جێی خۆیه‌تی بپــرسین ئه‌وه‌ی له دیاله ده‌كرێت ئۆپه‌راسـیۆنی سـیاسیـیه یان له‌شـكری؟
سه‌ركردایه‌یتی سـیاسی كوردیش سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، ڕێـده‌كه‌ون له‌سه‌ر كشـانه‌وه‌ی هێزی 34 له پارێزگای دیاله.
ئه‌م ڕێـكه‌وتنه چه‌ندێـك كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی پارێزگاكانی تری وه‌ك كه‌ركوك بۆ نمونه كه كێشه‌ی له‌سه‌ر هه‌ن و هێزی كوردیش ئاماده‌یی تیادا هه‌یه؟
ئا له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێسـتادا كه عێراق پـێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌كه گه‌شبینانه باس له ڕێـكه‌وتنی سـتراتیژی نێوان واشـنتن و به‌غدا ده‌كه‌ن و وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتوویه‌تی به‌رنووسی ئه‌م ڕێـكه‌وتنه خراوه‌ته به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌نی سـیاسی وڵاته‌كه.
ئه‌گه‌ر گرفته ئاسایشیـیه‌كان له‌م قۆناغ یان ئه‌و قۆناغدا كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤانه‌ی به‌سه‌ر ڕه‌وشی سـیاسی وڵاته‌كه‌وه به‌جێبهێڵێت ئایا مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا گرنگی خۆی نابێت؟
له ئۆپه‌راسـیۆنه‌كه‌ی دیاله‌دا وه‌ك چاو‌دێر ده‌ڵێن ئاڵۆزی زۆرتر كردووه وه‌ك له‌وه‌ی ئاسووده‌یی به دوادابێت. ئینجا با بپـرسین ئۆپه‌راسـیۆنه‌كانی مژده‌كانی خێر به خێر ده‌گه‌ڕێته‌وه یان به‌چی؟
ئه‌مانه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون كه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح میوانداری ده‌كرد و قادر عه‌زیز سـكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشـانی كوردستان میوانی به‌رنامه‌كه بوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 47:41 خوله‌كه.