نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌مریكا ڕاده‌گه‌یه‌نن ئه‌وان به ڕێـكه‌وتنێـك گه‌یشـتوون كه تیادا باس له كشـانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ركانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات تا سـاڵی 2011 ئه‌گه‌ر هاتوو بارودۆخه‌كه له‌بار و گونجاوبێت.
له‌سه‌ر زاری كاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی هه‌ینی بڵاوكرایه‌وه كه ده‌ڵێن هه‌روه‌ها له ڕه‌شـنووسی ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه‌دا هاتووه هێزه‌كانی ئه‌مریكا تا مانگی شه‌شی 2009 له شـاره‌كانی عێراق بكشێنه‌وه.
سه‌رۆكی نوێنه‌ری عێراق بۆ دانوسـتاندنه‌كان مه‌حمود ئه‌لحاج حه‌مود ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده نوێنه‌رانی هه‌ردوولا له‌سه‌ر خشته‌ی كاتی كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان ڕێـكه‌وتوون، به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌پـێی بارودۆخه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردابێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆندلیزا ڕایس كه به سه‌ردانێـكی كورت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌غدا بوو گوتی هه‌ردوولا له ڕێـكه‌وتنێـك له‌سه‌ر ئاینده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه.