وێنه‌ی ڤیدیۆیی خراپـترین كاره‌سـاتی هێڵی هه‌وایی ئیسـپانیا له زیاتر له 20 سـاڵان نیشـان ده‌دات كه هیچ ئاگرێـك له فڕۆكه‌كه‌ی MD-82ی هێڵی هه‌وایی ئیسـپانی به‌رنه‌بووه كه به‌ره‌و دورگه‌ی كه‌ناری ده‌فڕی به‌ر له‌وه‌ی له ڕێـگاكه‌ی ده‌رچێت و ئاگر بگرێت.
ڕۆژی هه‌ینی میدیای ئیسـپانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا وێنه ڤیدیۆیـیه‌كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسـپانیاوه گیراوه به پـێـچه‌وانه‌ی ئیدیعاكانی گه‌واهیده‌رانه.
شـایه‌ته‌كان گوتوویانه یه‌ك له مه‌كینه‌كانی فڕۆكه‌كه ئاگری گرتبوو به‌ر له‌وه‌ی بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی له كاتی هه‌ڵـفڕیندا.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن ئێسـتا ئه‌وه ده‌زانن زیاتر له یه‌ك گیروگرفت بۆته مایه‌ی ڕوودانی كاره‌سـاته‌كه.
له هه‌مان كاتدا كه‌سـوكاری غه‌مبار و پـرسه‌داره‌كان خه‌ریـكی یارمه‌تیدانن بۆ ده‌سـتنیشـانكردنی پاشـماوه‌ی 153 كه‌س كه له‌و ڕووداوه كوشـنده‌یه گیانیان له‌ده‌سـت دا.