Accessibility links

پـۆلیسی پاكسـتان گومانبارێـكیان ده‌سـتگیركردووه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ بـبوایه‌ به‌ خۆكوژی سێهه‌م


پـۆلیسی پاكسـتان ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان گومانبارێـكیان ده‌سـتگیركردووه‌ كه‌ ده‌بوو به‌ سـێهه‌م ته‌قێنه‌ری خۆكوژ له‌ هێرشـه‌كانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ كه‌ 64 كه‌سی له‌ نزیـك ئیسـلام ئابادی پایته‌خت كوشت.

پـۆلیس ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند ئه‌وان هه‌روه‌ها ده‌سـتیان گرتووه‌ به‌سه‌ر چاكه‌تێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ مزگه‌وتێـكی نزیـك داموده‌زگای سه‌ره‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ری له‌ شـارۆچكه‌ی واهـ.

وته‌بێژێـكی تاڵیبان مه‌وله‌وی عومه‌ر گوتی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان ئه‌و هێرشـه‌یان ئه‌نجام داوه‌ له‌ تۆڵه‌ی هێرشـی ئاسـمانی له‌شـكری له‌ هه‌رێمی خێـڵه‌كی باجوار. ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی تریشی دا كه‌ ئه‌گه‌ر هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كان چالاكیـیه‌كانیان ڕانه‌گرن ئه‌وا هێرشی زیاتر ده‌كه‌ن.

وه‌زیری ناوخۆی پاكسـتان ڕه‌حمان مه‌لیك ئه‌و هۆشـداریـیه‌ی تاڵیبانی پـشـتگوێ خسـت و په‌یمانی داوه‌ به‌رده‌وامبن له‌ چالاكیـیه‌كانیان بۆ دامه‌زراندنی كۆنتڕۆڵی حكومه‌ت به‌سه‌ر هه‌رێمی باجواردا.

هێزی ئاسایشی پاكسـتان چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌سـتیان كردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تێـكی دژه‌ تاڵیبان و میلیتانه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ له‌ هه‌رێمه‌ خێڵه‌كیـیه‌كانی نزیـك سـنووری ئه‌فغانسـتان. له‌و هێرشـانه‌دا زیاتر له‌ 500 میلیتان و 22 سه‌ربازیـش كوژراون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG