سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـووی پاكسـتان نه‌واز شه‌ریف هه‌ڕه‌شه‌ی كشـاندنه‌وه‌ی كرد له هاوبه‌ندی ده‌سـه‌ڵاتداری وڵات ئه‌گه‌ر ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه له لایه‌ن سه‌رۆكی پـێشـووی وڵات په‌روێز موشـه‌ڕه‌فه‌وه لابرابوون نه‌خرێنه‌وه سه‌ر كار.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له هه‌ڤپه‌یڤینێـكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریكایی واڵ سـتریت جۆرناڵ به‌ڕێز شه‌ریف گوتی ئه‌گه‌ر دادوه‌ران نه‌خرێنه‌وه سه‌ر كار ئه‌وا خۆی و پارتیـیه‌كه‌ی ناچار ده‌بن بچنه ڕیزی ئۆپـۆزیسـیۆنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـووی پاكسـتان ڕاشیگه‌یاند كه عاسف عه‌لی زارداری ڕێبه‌ری پارتی گه‌لی پاكسـتان به‌ڵێنی دابوو ئه‌و دادوه‌رانه له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا بخاته‌وه سه‌ر كار دوای لابردنی به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف، ئه‌وه‌ی له دووشه‌ممه‌ی ڕابردوودا ده‌سـتی له كاركێشـایه‌وه پـێش كه‌وتنه‌گه‌ڕی پـرۆسه‌ی تۆمه‌تباركردنی.
هێشـتا هاوبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری پاكسـتان نه‌گه‌یشـتوونه‌ته ڕێـكه‌وتنێـك سه‌باره‌ت به خسـتنه‌وه سه‌ر كاری ئه‌و دادوه‌رانه. شـایانی باسه به‌ڕێز شه‌ریف زۆر پـێی داگرتووه له‌سه‌ر ئه‌و كاره، به‌ڵام به‌ڕێز زارداری دوودڵ بووه.