Accessibility links

له‌ ئاكامی تێـكشـكانی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگر له‌ ئیسـپانیا 153 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست ده‌دن


به‌رپـرسـانی فریاگوزاری له‌ ئیسـپانیا ده‌ڵێن كۆی ژماره‌ی كوژراوانی فڕۆكه‌ تێـكشـكاوه‌كه‌ی ئیسـپانیا گه‌یشته‌ 153 كه‌س.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ده‌می ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ هه‌وڵی هه‌سـتانی ده‌دا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌درید له‌سه‌ر ڕێـڕه‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌خزێت و گڕی تێبه‌رده‌بێت.

به‌شی فریاكه‌وتن ده‌ڵێت ته‌نها 19 كه‌س له‌ ڕووداوه‌كه‌ ڕزگاریان بووه‌ و زۆربه‌شـیان بریندارن.

سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـپانیا خوزێ لویس زه‌پاتێرۆ پـشۆكه‌ی خۆی بڕی و به‌ په‌له‌ به‌ره‌و شـوێنی ڕووداوه‌كه‌ ڕۆیشت.

ڕۆژنامه‌وانان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی Barajas ده‌ڵێن دوگه‌ڵێـكی ڕه‌شی چڕ له‌ پاشـماوه‌ی فڕۆكه‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ لێـكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تایـیه‌كان سه‌خت بێت.

شـایانی باسه‌ زیاتر له‌ 170 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی هێڵی ئاسـمانی سـپاندا بوون كه‌ به‌ره‌و دورگه‌كانی كه‌ناری ده‌چوون كه‌‌ شـوێنێـكی گه‌شت و گوزاری میلیـیه‌.

XS
SM
MD
LG